هێزی پێشمەرگە پڕ چەك دەكرێت



وێستگە نیوز-
بڵێسە جەبالار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یاسای دەستەی پیشەسازی لەشكری چۆتە پەرلەمان بەبێ‌ ئەوەی ناوی پێشمەرگەی تێدابێت و ئەوان توانیویانی ناوی پێشمەرگە بچەسپێنن.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی پڕچەككردنی هێزەكانی پێشمەرگەوە دەڵێت" ئەمڕۆ یاسای دەستەی پیشەسازی لەشكری هاتە پەرلەمان كە لە مادەیەكی دا بێجگە لە دابین كردنی عتاد و زخائر، پڕ چەككردنی هێزەكانیشی تیدا بوو، كۆمەڵێك لایەن ناوهێنرابوون بێ ئەوەی ئاماژە بەناوی هێزی پێشمەرگە بكرێت".

دەشڵێت"بەهەوڵی نوێنەرانی كورد توانیمان ناوی پێشمەرگە بچەسپێنین و مەشمولی بكەین بە هەموو ئەو هاوكاری و پڕ چەككردنانەی بۆ هێزەكانی تریش دەكرێت".

بڵێسە جەبار فەرمان لەبارەی لیژنەكانیشەوە لە هەژماری فەرمی خۆی نوسیویەتی، ئەم دەستەیە نوێنەری ئەم لایەنانەی تێدا دەبێت...

١_الامانە العامە لمجلس الوزرا‌و
٢-وزارە الدفاع
٣-وزارە الداخلیە
٤-مستشاریە الامن الوگنی
٥-هیأە الحشد الشعبی
٦-جهاز الامن الوگنی
٧-جهاز المخابرات الوگنی العراقی
٨-جهاز مكافحە الارهاب

هاوكات ئەوەش دەخاتەڕوو، لیرەدا مادەی 9 كە بریتیە لە وەزارەتی پیشمەرگە زیاد كرد و دەشڵێت"هەرچەندە تەرخانكردنی پارە بۆ خزمەت و ژیانی پێشمەرگە و هێزە چەكدارەكان گرنگترە. ئاوەدانی و ئاوڕدانەوە لە خاوەن پێداویستی تایبەت و قوتابخانەو خەستەخانە گرنگترە، سەروەت و سامان بۆ خزمەتگوزاری پێویستترە. بەڵام لەبیر نەكردنی ناوو پێگەی پێشمەرگە كە شایستەبێت بە قوربانیدان و جوهدیان نابێ فەرامۆش بكرێت، خۆشبەختانە توانیمان ئەو مادەیە بچەسپێنین كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری عیراق وەك هێزە چەكدارە سەربازیەكانی تری عیراق پێشمەرگە لەبەرچاو بگێت و ئاوڕیان لێ بدرێتەوە".



PM:07:09:23/09/2019
















ئه‌م بابه‌ته 3392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو