کرێی گواستنەوەی خوێندکاران دیاری‌کرا
کرێی گواستنەوەی خوێندکاران دیاری‌کرا
وێستگە نیوز ـ
لیژنه‌ی رێكخستنی هاتوچۆی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگا و خوێندنگه حكومی و ئه‌هلییه‌كان كاره‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه و مه‌رجی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی نوێ و کرێی گواستنەوە بۆ پاس و ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه داده‌نێت.
رائید چالاك سه‌ڵاح، نوێنه‌ری هاتوچۆ و سه‌رۆكی لیژنه‌كه رایگه‌یاند: نوێنه‌ری هاتوچۆ و ئاسایش و په‌روه‌رده و گواستنه‌وه و چاودێری بازرگانی له لیژنه‌كه‌دا هه‌یه و كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كات به‌سه‌لامه‌تی خوێندكاران له ماڵه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و به‌پێچه‌وانه‌و بگوێزرێنه‌وه.
له باره‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه وتی: "پێویسته ته‌نها ئۆتۆمبێلی نه‌فه‌رهه‌ڵگر (پاس و ته‌كسی) كاری گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران بكه‌ن و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ته‌نها خوێندكاری نزیك له‌خۆی ده‌گوازێته‌وه، پێویستیشه ئه‌و ته‌كسی یان پاسانه به‌پێی جێگه‌ی دانیشتن خوێندكاریان تیادا بێت و به‌هیچ جۆرێك رێگه نادرێت نه‌فه‌ری زیاتر هه‌ڵبگرن. له هه‌مان كاتدا په‌خشكردنی گۆرانی و موسیك له ناو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نها رێگه به په‌خشكردنی بابه‌ته فێركارییه‌كان ده‌درێت".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد؛ ێویسته هه‌ر شۆفێرێك كاری گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران ده‌كات زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه له‌لای لیژنه‌ی قوتابخانه‌كه هه‌بێت و له‌كاتی پێویستدا بخرێته به‌رده‌ستی لیژنه‌ی هاتوچۆ.
له‌باره‌ی نرخی گواستنه‌وه خوێندكار له ماڵه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن به ئه‌هلی و حكومییه‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاشكرای كرد: ئه‌و خوێندنگا و باخچانه‌ی له سنووری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیانن نرخی گواستنه‌وه‌یان بۆ هه‌ر مانگێك بۆ پاس ده‌بێت له (15 بۆ 20) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت و بۆ ته‌كسی له (25 بۆ 30) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.
ئاماژەی بەوەشدا: ئه‌و خوێندنگا و باخچانه‌ش كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیان به‌ڵام له‌ناو شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود دان نرخی گواستنه‌وه‌یان بۆ پاس (20 بۆ 30) هه‌زار دینار و بۆ ته‌كسی (25 بۆ 35) هه‌زار دینا ده‌بێت بۆ هه‌ر مانگێك. ئه‌و خوێندنگا و باخچانه‌یش كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیانه و له ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی مه‌لیك مه‌حموده نابێت كرێی گواستنه‌وه بۆ پاس له (25 بۆ 35) هه‌زار و بۆ ته‌كسی له (50 بۆ 75) هه‌زار دینار زیاتر بێت.
هــ. ر
PM:02:54:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت