وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه بڕیارێكی بۆ بارهه‌ڵگره‌كان ده‌ركرد
دەبێت بارەکانیان کەم بکەنەوە
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی بۆ بارهەڵگرەکان دەرکرد و راشیدەگەیەنێت، بڕیارەکە لە پێناو پاراستنی رێگاوبانەکانە.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكدرنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی سه‌لامه‌تی زیاتر له‌رێگاوبانه‌كان وه‌زیاتر پاراستنی رێگاوبانه‌كان لیستێكی تازه‌ی باری بارهه‌ڵگره‌كان كه له‌مه‌ودوا په‌یره‌و ده‌كرێت.
به‌پێی لیسته‌كه باری هه‌لگیراو بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێك چوار ته‌ن كه‌م كراوه‌ته‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆپاراستنی رێگاوبانه‌كان و هه‌روه‌ها ته‌مه‌ن درێژیه‌كی زیاتر ده‌دات به‌بارهه‌ڵگره‌كان.
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێریش رایگه‌یاندووە، به‌هیوان برایانی شۆفێر پابه‌ندی ئه‌و لیسته نوێیه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه بن و زیاده‌رۆیی نه‌كه‌ن له‌باركردنی باره‌كاندا بۆئه‌وه‌ی تووشی سزا نه‌بنه‌وه.
هــ. ر
PM:02:38:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت