ئێران کەشتیە نەوت گوێزەرەوە بەریتانیەکەی ئازاد کرد

‌فۆتۆ: رۆیتەرز


وێستگە نیوز-

وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی ئەو کەشتیە نەوت هەڵگرە سویدیەی کە ئاڵای بەریتانیای هەڵگرتبوو دوای دەستبەسەراگرتنی بۆ ماوەی دوو مانگ، ئازاد کردووە.

عەلی روبەیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، رێکارە یاساییەکان تەواو کراون و ئەمەش ئەو دۆخە دێنێتە پێشەوە کە رێگە بە کەشتیەبدات ئازاد ببێت.

پێش دوو مانگ ئێران کەشتیە نەوت گوێزەرەوەکەی کۆمپانیای ستینا بالک-ی سویدی دەستبەسەر کردبوو، کەشتیەکە ئاڵای بەریتانیای هەڵکردبوو بە گەرووی هورمزدا تێپەڕی.

دەستبەسەراگرتنی ئەم کەشتیە لەلایەن ئێرانەوە دوو هەفتە دوای ئەوە هات کە بەریتانیا لە کەنارەکانی جەبەل تاریق کەشتیەکی گوێزەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەستبەسەر کرد.

لای خۆشیەوە وەزارەتی دەرەوەی سوید پێش چەندرۆژێک رایگەیاندبوو زانیاری وردی  لەبەردەستە کە کەشتیە نەوتیە بەریتانیەکە بەمزووانە ئازاد دەکرێت.
ش . ر


PM:01:49:23/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو