وه‌زیری ته‌ندروستی بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامه‌وه بڕیارێكی بۆ نۆرینگه پزیشكییه‌كان ده‌ركرد.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بڕیارێكی نوێی لەبارەی دەوامی نۆرینگە پزیشكییەكان دەركردوه و بەپێی بڕیارەكە دەوامیان به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستانه‌وه بۆ دیاریكراوه.
لە نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: "لەبەر ئەوەی لە وەرزی زستان نزیك دەبینەوە دەوامی نۆرینگە پزیشكییەكانیش گۆڕانكاری بەسەردا دێت و لە كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ تا حه‌وتی ئێوارە دەبێت.
نووسراوەكە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی نۆرینگە پزیشكییە میللیەكان و راوێژكارییەكانی هەولێر، دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەرین و كۆیە كراوە.
هــ. ر
PM:01:47:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت