په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ كۆده‌بێته‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان
وێستگه نیوز ـ هەستیار
په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه 25ی ئه‌یلولی 2019، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ده‌ستپێده‌كاته‌وه و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاساییش به‌رنامه‌ی كاره‌كه ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ تاووتوێكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆیه.
روپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: رۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه.
وتیشی: "ئه‌گه‌رچی هێشتا به‌رنامه‌ی كار دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام وه‌ك لیژنه‌كه‌مان ئاگادارین كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه".
له باره‌ی یاسای چاكسازییه‌وه ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان وتی: "هێشتا پڕۆژەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەهاتووەتە پەرلەمان و هەرکات گەیشت سەرۆکایەتی پەرلەمان دەیخاتە بەرنامەی کارەوە".
AM:11:42:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت