گەنجێک لەناو دوکانەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
فۆتۆ: راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌ناو دوكانه‌كه‌یدا خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له ده‌ستداوه.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به وێستگه نیوز راگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەناحییەی باوەنوور گەنجێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو.
وه‌ك وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی پێدا، بەوتەی کەسوکاری ئەوتەرمە بەناوی فریاد جەمال عه‌لی، لەدایکبووی 1996 و دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ چوەبۆسەرکار کە دوکانی خواردەمەنی هەیە لەناحییەی باوه‌نوور لەناو دوکانەکەیدا خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە.
روونیشیكرده‌وه: هەربەوتەی کەسوکاری ناوبراو هیچ کێشەیەکی نەبووەو تائێستا هۆکاری خۆخنکاندنی نادیارە.
هــ. ر
AM:10:46:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 15052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت