بەرپرسی لقی چواری پارتی: هیوادارین ئەو كەسانەی دەستگیركراون تەقەكەرەكان بن

‌سەعید پشدەری، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان

وێستگە نیوز- زانكۆ سەردار
بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لەسلێمانی، بۆچونی حزبەكەی لەبارەی ئەو كەسانەوە دەخاتەڕوو كە ئەمڕۆ یەكشەممە دەستگیركردنیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ڕاگەیەنرا بەتۆمەتی تەقەكردن لە بارەگای پارتی لەسلێمانی.

سەعید پشدەری، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، لەپاش ڕاگەیەنراوی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی دەستگیر كردنی چەند كەسێكەوە بەتۆمەتی تەقەكردن لەبارەی ئەو حزبە لەشاری سلێمانی، بە (وێستگە نیوز)ی ڕاگەیاند، هێشتا هیچ شتێكی فەرمی بەوان نەوتراوە و ئەوە ماوەتەوە بۆ ڕۆژانی داهاتوو.

بەرپرسەكەی پارتی لەسلێمانی لەبارەی بۆچونی خۆشیانەوە لەسەر دەستگیركردنی ئەو كەسانە وتی"هیوادارین ئەو كەسانە بن كە تەقەیان كردوە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت".

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاسایشی سلێمانی لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە ئەوەی ئاشكرا كرد، لەماوەی 48 كاتژمیردا هێزەكانیان توانیویانە چەند كەسێك بەتۆمەتی تەقەكردن لەبارەگای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان دەستگیر بكەن.

كۆتایی هەفتەی ڕابردوو، لەبازگەی سماقوڵی ڕێگری لە (مەحمود سەنگاوی) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكاتێكدا دەویست بچپێتە شاری هەولێر بەمەبەستنی كۆبونەوەی حزبەكەی، بەڵام ڕێگری چونە نێو هەولێری لێكرا و ئەوەش كاردانەوەی تاوەكو ئاستی تەقەكردن لەبارەگاكانی یەكێتی و پارتی لەسلێمانی و هەولێر لێكەوتەوە.


PM:07:43:22/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو