هێزەكانی ئێران ژمارەیەك كۆڵبەریان كردە قوربانی



وێستگە نیوز
رێكخراوێكی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنووری شارەكانی شنۆ و پیرانشار سێ‌ كۆڵبەرییان كردە قوربانی.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەڕێگەی ڕاپۆرتێكەوە لەبارەی ئەو كۆڵبەرانەوە ئاماژە بەوە دەكات، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە هێزە چەكدارەكانی ئێران لە (كێلەشین) تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و كۆڵبەرێكیان كوشتووە و كۆلبەرێكی دیكە بە سەختی بریندار كردووە.

هاوكات ئەوشیان خستۆتەڕوو، لە شاری شنۆ ناسنامەی ئەو كۆڵبەرەیان كە لە مەودای نزیكەوە تەقەی لێ كراوە و گیانی لە دەست داوە ناوی (ڕێبوار عومەرزادە)  خەڵكی پوشاوێ یە و دەڵێت"بە هۆی تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران لە كێلەشین كۆڵبەرێكی دیكە بە ناوی (ڕەسوول گۆران) خەڵكی كانی ڕەش بە سەختی بریندار بووە".

رێكخراوەكە نوسیویەتی"لەلایەكی دیكەوە ڕۆژی هەینی هێزەكانی ئێران لە سنوری پیرانشار تەقەیان لە كۆڵبەران كردووە و كۆڵبەرێك بریندار بووە بەناوی (مەجید خالیدزادە) تەمەن 28 ساڵان و كوری عەبدوسەلام ڕاگەیەنراوە".

دەشڵێت"ئەو كۆڵبەرە بە هۆی سەختی برینەكانیەوە بۆ ناوەندە دەرمانیەكانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە و لە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشكیدایە".


PM:05:51:22/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو