داواكاری گشتی لەسەر سوكایەتی بە ئاینی ئیسلام هاتە دەنگ
وێستگە نیوز
وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەكات، لەبەرامبەر ئەو سوكایەتییانەی بەئاینی ئیسلام دەكرێت سكاڵایی یاساییان لای داواكاری گشتی تۆمار كردوە و داواكاری گشتیتش وەڵامی سكاڵاكەیانی داوەتەوە.
عەبدوڵا وەرتێ، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەكشەممە لەبارەی سكاڵاكەیانەوە ڕایگەیاند" بەرامبەر سوكایەتیكردن بە ئاینی ئیسلام و پیرۆزیەكانی ماوەیەك بەر لە ئێستا لە رێگەی داواكاری گشتی سكاڵامان تۆمار كرد".
هاوكات ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەردو داواكاری گشتی هەولێر و سلێمانی راسپاردوە بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی لەسەر ئەو كەیسە و دەشڵێت "ژمارەیەك بەڵگە و دیكۆمێنت و ڤیدیۆمان پێشكەشی داواكاری گشتی كردوە، بە تایبەت لەسەر ئەو كەسانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سوكایەتی بە ئیسلام و پیرۆزیەكانی دەكەن".
هەروەها جەخیش لەوە دەكاتەوە، بێڕێزی و سوكایەتی ناچێتە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕین، بەشێكی هۆكاری بەردەوام بونی ئەو كەسانەی سوكایەتی بە ئایینی ئیسلام دەكەن دەگەڕێنێتەوە بۆ بێ هەڵوێستی هەندێ لایەنی سیاسی.
PM:03:20:22/09/2019
ئهم بابهته 2008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت