لاهور شێخ جه‌نگی په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی مامۆستایانی ئاینی كرد
لاهور شێخ جه‌نگی
وێستگه نیوز ـ
لاهور شێخ جه‌نگی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری_ زانیاری په‌یامێك ئاڕاسته‌ی مامۆستایانی ئاینی ده‌كات و داوایان لێده‌كات رووبه‌ڕووی بیری تووندڕه‌وی ببنه‌وه و نه‌هێڵن ئاینی ئیسلام به‌مه‌به‌ستی سیاسی و چه‌واشه‌كاری به‌كار بێت.
لاهور شێخ جەنگی، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: "به‌بۆنه‌ی 49 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاڕاسته ده‌كه‌م، مامۆستایانی ئاینیی هه‌میشه رۆڵی دیار و به‌رچاویان هه‌بوه له‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا، له‌مزگه‌وته‌كانیش هه‌ڵگری په‌یامی خواپه‌رستی و نه‌ته‌وایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیخوازی بوون".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "مامۆستایانی ئاینیی ئه‌ركی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌مه كه پێویسته رووبه‌ڕووی بیری په‌رگیر و توندڕه‌وی ببنه‌وه و نه‌هێڵن ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌مه‌به‌ستی سیاسی و چه‌واشه‌كاری به‌كاربهێنرێت".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ی ئه‌یلولی 2019، به ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی، یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له هه‌ولێر ساڵی دامه‌زراندنی 49 ساڵه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ی كرده‌وه.
عه‌بدوڵا سه‌عید وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، ئاماژه‌ی به مێژووی خه‌باتی یه‌كێتی زانایان و زانایانی ئاینی كرد له خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی كوردستان و ناو كۆمه‌ڵگادا.
دواتر مه‌سعود بارزانی، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به رۆڵی كاریگه‌ریی زانایانی ئاینی كوردستان كرد.
بارزانی وتی: "من له بیرمه جه‌نابی بارزانی، هه‌وڵیدا ئه‌و رێكخراوه دابمه‌زرێت، بێگومان مامۆستایانی ئایینی رۆڵێكی زۆر پیرۆز و گه‌وره‌یان بینیوه به‌تایبه‌ت له شۆڕشی ئه‌یلوول. شه‌و و رۆژ ده‌گه‌ڕان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و دێ به دێ، خه‌ڵكیان هانده‌دا و ئامۆژگاریان ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه بكه‌ن، زۆرێك له‌وان چه‌كیان هه‌ڵگرت و شه‌هیدیشیان هه‌بوو، هیوادارم مامۆستایانی ئایینی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و رۆژه پیرۆزه".
هه‌روه‌ها وتی: "به‌داخه‌وه ده‌بینین ئینحیرافێكی زۆر درووست بووه، دینی ئیسلام دینی ئاشته‌وایی و خۆشه‌ویستییه، ئه‌ركی ئێوه‌یه مرۆڤ په‌روه‌رده بكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای په‌روه‌رده‌یه‌كی درووست و رێزگرتن و خۆشه‌ویستی".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی لاهور شێخ جەنگی:
بۆ مامۆستایانی ئاینیی به‌ڕێز له‌یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی كوردستان
دوای سڵاو:
به‌بۆنه‌ی 49 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاڕاسته ده‌كه‌م، هه‌موومان ده‌زانین مامۆستایانی ئاینیی هه‌میشه ڕۆڵی دیار و به‌رچاویان هه‌بوه له‌بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا، له‌مزگه‌وته‌كانیش هه‌ڵگری په‌یامی خواپه‌رستی و نه‌ته‌وایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیخوازی بون. له‌ئێستاش دا ئه‌ركی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌مه كه پێویسته ڕوبه‌ڕوی بیری په‌رگیر و توندڕه‌وی ببنه‌وه و نه‌هێڵن ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌مه‌به‌ستی سیاسی و چه‌واشه‌كاری به‌كاربهێنرێت.
له‌م یاده‌دا ڕێز وخۆشه‌ویستیم بۆ ته‌واوی مامۆستایانی ئاینیی هه‌یه له‌كوردستان، ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رفرازبن.
لاهور شێخ جه‌نگی
PM:12:08:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 17280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت