كچێك لهناو ئارایشتگاكهی خۆی خنكاند
وێستگه نیوز ـ
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سێ کچی لاو لە شارەکانی پیرانشار، نەغەدە و دێولان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه: ئێوارەی رۆژی هەینی 20ی ئهیلولی 2019، کچێکی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی نەغدە بە ناوی (س. ئا) بە هۆکارێکی نادیار لە شوێنی کارەکەی خۆی (ئارایشگە) خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی پێنجشەممە 19ی ئهیلولی 2019، ژنێکی خەڵکی گوندی (بڵوان ئاوا)ی دێولان بە ناوی دڵگەش محەمەدی، بە هۆی کێشەی كۆمهڵایهتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها، کچێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار بە ناوی رۆژین مستەفاپوور، کە چەند رۆژ پێش خۆی هەڵواسیبوو، گیانی لە دەست داوە.
هــ. ر
AM:08:46:22/09/2019
ئهم بابهته 5264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت