ئەمریکا سزای بەسەر بانکی ناوەندی ئێراندا سەپاند
وێستگە نیوز-
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای بەسەر بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاند .
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، سزای بەسەر بانکی ناوەندی ئێراندا سەپاندووە.
رۆژی چوارشەممە ترەمپ رایگەیاندبوو سزا نوێیەکانی سەر ئێران بەم زووانە ئاشکرا دەکەن و وتیشی " سزاکان زۆر کاریگەرن".
وتیشی، " تێڕوانینم بەرامبەر ئێران نەگۆڕاوە".
هاوکات دۆناڵد ترەمپ داواشی لە وەزیری خەزێنەی وڵاتەکەی کرد سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران قورستر بکات.
روونیشیکردەوە بابەتەکە دەستپێکردنی جەنگ نیە لەگەڵ ئێران و وتی، " بژاردەی دیکەمان لەبەردەستدایە".
لای خۆشیەوە ستیڤن منوشین، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند، سزا نوێیەکانی وڵاتەکەی بەسەر ئێراندا "زۆر گەورە" دەبن.
PM:05:38:20/09/2019
ئهم بابهته 4004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت