مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
وابڕیارە ئەمرۆ هه‌ینی 20ی ئه‌یلولی 2019، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کورستان لەشاری سلێمانی کۆببێتەوە و تیایدا چەند بریارێک بدات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، وابڕیارە لە كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییدا، گفتوگۆ بکرێت لەبارەی رێككه‌وتنی سیاسی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.
وێستگه نیوز، ئه‌وه‌شی زانیوه، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی پارێزگاری كه‌ركوك قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت و هه‌ڵوێستی كۆتایی یه‌كێتی له‌و رووه‌وه بۆ رایگشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌خرێته‌ڕوو.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی له سلێمانی دوای ئه‌وه دێت، كه بڕیار بوو دوێنێ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له هه‌ولێر بكرێت، به‌ڵام دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ و شوێنه‌كه‌شی گواسترایه‌وه بۆ سلێمانی.
هه‌روه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان گرژی تێكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2019، له بازگه‌ی سماقۆڵی رێگه نه‌درا مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڕواته ناو شاری هه‌ولێر و گه‌ڕێندرایه‌وه.
هــ. ر
AM:11:17:20/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 14832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت