نێچیرڤان بارزانی: ئه‌ركی حكومه‌تی بەغدایە پشتیوانی له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم بكات

‌نێچیرڤان بارزانی

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌ركی حكومه‌تی عیراقه‌ پشتیوانی له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات و كێشه‌كانیش به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكرێن.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ وتارێكدا له‌ رێوڕه‌سمی ده‌رچوونی یه‌كه‌مین خولی زانكۆی ئه‌مریكی-كوردستان له‌ دهۆك، وتی: خۆشحاڵم كه‌ گه‌نجی ئاست به‌رز ده‌بینم و ده‌بێ نه‌وه‌ی ئایینده‌ رۆڵی له‌ پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.

راشیگه‌یاند: پێویسته‌ نه‌وه‌ی ئایینده‌ رۆڵی له‌ پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و داواش له‌ كۆمپانیاكان كرد ده‌رگای ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان بخه‌نه‌ سه‌ر پشت، داواشی له‌ كۆمپانیاكان كرد، ده‌رگای ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان بكه‌نه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی وتی: ئه‌ركی حكومه‌تی عیراقه‌ پشتیوانی له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، كێشه‌كانیش به‌ گوێره‌ی ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكرێن.

داواشیكرد ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان فراوانتر بكرێت و لایه‌نه‌كان پشیوانی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

 


PM:08:38:19/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت