چاودێریی ته‌ندروستی: ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له یه‌ك تۆن خۆراک و کەلوپەلی خراپبوودا گیرا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕٍێوه‌به‌رایه‌تیی چاوێریی ته‌ندروستیی سلێمانی له‌رێی لیژنه تایبته‌كانی چاودێریی ته‌ندروستییه‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له یه‌ك تۆن خۆراكی خراپ و ماوه به‌سه‌رچودا گرتووه.
به‌ڕٍێوه‌به‌رایه‌تیی چاوێریی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند: بۆپاراستنی ته ندروستی هاوڵاتیان و رێگری کردن له خۆراکی ناته ندروست وماوه به سه رچوو،له لایه ن لیژنه کانی چاودێری تەندروستی سلێمانی مەڵبەندی وبنکە تەندروستیە کانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە چەند ڕۆژی رابردوو دەست بەسەر نزیکەی یەک تون و 350 کلۆگرام خۆراکی خراپ و ماوەسەرچودا گیراوە و لێپێچینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كانیاندا ده‌كرێت و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانیش له‌ناوبراون.
خۆراك و كه‌لوپه‌له خراپ و ماوه به‌سه‌رچوه‌كان به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌ن:
1- ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی نزیکەی 300 کگم خۆراک و چەند کەلوپەلکی خراپ و ناتەندروست.
2- سەنتەری چاودێری تەندروستی ڕاپەڕین لە یەک نانەواخانەیه‌ك دەستیان بەسەر 500کگم ئاردی خراپ و ئە سپێیاوی گرت.
3- مەڵبەندی تەندروستی کاریزە وشک لەسنوری گەڕەکی کارێز وشک لەچەند ڕۆژی ڕابردوو دەستیان گرتوە بەسەر نزیکەی 250کگم خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەر چوو.
4- مەڵبەندی تەندروستی شەهید شە ماڵ لەسنوری گەڕەکی ماموستایان دەستیان گرتوە بەسەر نزیکەی 150کگم خۆراکی خراپ و ماوەبەسەر چوو .
5- .مەڵبەندی تەندروستی سەروەری لە سنوری گە ڕەکی سەروەری دەستیان گرتوە بەسەر نزیکەی 120 کگم خۆراکی خراپ و ماوە بەسەر چوو.
چاوێریی تەندروستی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان كردووه لەکاتی بونی خۆراکی خراپ و بەسەرچوودا، به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه (07709142727) بە زووترین کات لیژنەکانی چاودێری تەندروستی لێ ئاگادار بکەنەوە.
PM:07:19:19/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت