بەندكراوێك لە بەندینخانە گیانی لەدەستدا



وێستگە نیوز

رێكخراوی مافەكانی مرۆڤ گیانلەدستدانی بەندكراوێك ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆی نەگەیشتنی پزیشكەوە ئەو بەندكراوە گیانی لەدەستداوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی كردوە، بەپێی ڕاپۆرتی بەپێی ڕاپۆرتێك كە دەست رێكخراوەكەیان كەوتووە، شەوی چوارشەممە  بەندكراوێكی تەمەن 65 ساڵ بە ناوی (دایووش كەنگەرلوو) لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە بەهۆی سەكتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.

رێكخراوەكە ئەوەشی رونكردۆتەوە، بە هۆی كەمتەرخەمی و پێڕانەگیشتنی پزیشكیەوە پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.

هاوكات ئاماژە بەوەش دەكات، بەپێی وتەی سەرچاوەكانیان ئەو بەندكراوە بە تۆمەتی بە ماددە مادەهۆشبەرەكان زیندانی راوە و پێشتریش نەشتەرگەریی دڵی بۆ كراوە.


PM:06:48:19/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 4664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو