وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان جگه‌ له‌ خانه‌نشینان یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.


بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە بڵاوكراوه‌ته‌وه‌: رۆژی یەکشەممە 22ی ئه‌یلولی 2019، مووچەی وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، لیوای نەوت، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێن.

هەر بەپێی ئەو خشتەیە، رۆژی دووشەممە 23ی ئه‌یلولی 2019، مووچەی وەزارەتەکانی شارەوانی، کارەبا، گواستنەوە، پلاندانان، کشتوکاڵ، پیشەسازی و بازرگانی، رۆشبنیری، ئاوەدانکردنەوە، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆف، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەش دەکرێت.

ئەو مووچەیە کە دابەش دەکرێت مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2019 و حەوتەم مووچەیە کە بە بێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت.

رۆژی8ی ئازاری 2019، حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆتایی ھاتنی بە سیستەمی پاشەکەوت راگەیاند و مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

هــ. ر


PM:02:00:19/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 6568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت