بۆ یه‌كه‌مجار پارتی سه‌ردانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات


وێستگه‌ نیوز ـ

شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات و وێستگه‌ نیوزیش زانیاری له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.


دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا شاندێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سلێمانی سه‌ردانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی كرد، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆش شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بكات.


سه‌ردانی شانده‌كه‌ی پارتی بۆ لای جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر شاندێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سلێمانی سه‌ردانی نه‌وه‌ی نوێیان كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌ نیوز، كاتژێر سێی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەن.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: سه‌ردانه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لای نه‌وه‌ی نوێ له‌ شاری هه‌ولێره‌ و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ش بۆ پرسی یه‌كلیستییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.


PM:12:17:19/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 6696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت