عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ره‌و چین به‌ڕێكه‌وت

‌عادل عه‌بدولمه‌هدی

وێستگه‌ نیوزـ

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ یاوه‌ریی وه‌فدێكی حكومی به‌ره‌و چین به‌ڕێكه‌وتووه‌.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران بۆ چین، سه‌ردانێكی فه‌رمییه‌ و چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.

وه‌فدی یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، وه‌فدێكی گه‌وره‌یه‌ و به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه‌ له‌ 56 كه‌س پێكهاتووه‌ و له‌نێویاندا ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكومه‌ت و راوێژكار و ژماره‌یه‌ك پارێزگاری پارێزگاكانی عیراق هه‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌له‌ تیمی راگه‌یاندن و كامێرامان، هه‌ربۆیه‌ میدیاكانی عیراق، به‌ وه‌فدێكی زه‌به‌لاحیان وه‌سفكردوه‌.

پێش سه‌ردانه‌كه‌ش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندبوو كه‌ ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ بۆ چین، ته‌واوكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌یه‌ كه‌ ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ له‌ چه‌ند بوارێكی جیاجیادا واژوو كراوه‌.


PM:11:48:18/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت