موقته‌دا سه‌در: با باره‌گای حزبه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ببنه په‌ناگه بۆ ئه‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان ده‌ڕوخێنن
موقته‌دا سه‌در
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر لابردنی زیاده‌ڕۆیی هاوڵاتیان هاته ده‌نگ و داوایكرد باره‌گاكانی حزب و حه‌شدی شه‌عبی و ره‌وته سیاسییه‌كان بدرێن به‌و كه‌سانه‌ی زیاده‌ڕۆییان كردوه.
له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندوه: به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ژاران و روخاندنی ئه‌و سه‌قفه‌ی له سه‌رما و گه‌رما و باران و ته‌پ و تۆز ده‌یانپارێزێت، كارێكی قێزه‌ونه، ئه‌وان ماڵكێكی دیكه و كارێكی دیكه‌یان نییه و موچه‌یان نییه خانوویه‌كی پێ به كرێ بگرن.
موقته‌دا سه‌در پێی وایه، ئه‌و كاره‌ی حكومه‌ت بۆ لابردنی زیاده‌ڕۆیی به‌پێی شه‌رع و ره‌وشتیش كارێكی قێزه‌ونه و ده‌ڵێت: زه‌وی بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌سه‌ری بژی، ئه‌وانیش مافی خۆیانه داوای قه‌ره‌بوو بكه‌ن، به‌ڵام قه‌ره‌بووی ماددی نا، به‌ڵكو با قه‌ره‌بووه‌كه هه‌نگاو به هه‌نگاو دابینكردنی خانویه‌كی دیكه بێت.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در راشیگه‌یاندوه كه ده‌بێت یاسا پێش خه‌ڵكی هه‌ژار به‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌ی سه‌وزدا جێبه‌جێ بكرێت، یان با باره‌گای حزبه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و ره‌وته سیاسییه‌كان بدرێت به‌و كه‌سانه‌ی كه زیاده‌ڕۆییان كردوه.
PM:11:09:18/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت