عیراق بڕیارێك لەبارەی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەردەكات



وێستگە نیوز

بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، فەرمانی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە گەیشتووەتە بانكەكەیان.

عابد ساڵح، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستۆتەڕوو، چاوەڕواندەكرێت سبەی پێنجەشەممە 19-9-2019 یان یەكشەممەی داهاتوو پارەكە بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی.

بەرپرسەكەی بانگی ناوەندی هەرێمی كوردستان ئەوەشی بە میدیاكانی نزیك لە پارتی ووتوە، تاوەكو ئێستا پارەكە نەخراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی.

بەپێی یاسای بودجەی 2019 عێراق، دەبێت بەغدا مانگانە 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و 68 ملیار دیناریش بۆ پێشمەرگە بنێرێت، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵەوە تەنیا 454 ملیار دینارەكەی ناردووە و هیچ بڕە پارەیەكی بۆ پیشمەرگە نەناردووە.


PM:08:50:18/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 11720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت