سعودیە دواین زانیاری لەبارەی هێرشی سەر كێڵگە نەوتییەكان دەخاتەڕوو


وێستگە نیوز

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعودیە ئێران تۆمەتبار دەكات بە هێرش كردنە سەر كێڵگە نەوتییەكان و كەرەستەكانی كۆمپانیای ئارامكۆوە ڕایدەگەیەنێت، بەڵگەكان ئەوە نیشان دەدەن.

توركی ئەلمالیكی، وتەبێژ وەزارەتی بەرگری سعودیە ئاماژە بەوە دەكات، كۆماری ئیسلامی ئێران لەپشتی هێرشەكانی سەر كۆمپانیای ئارامكۆ و كێڵگە نەوتییەكانەوە بوە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند پارچە چەكێكی خستەرو كە لەهێرشەكاندا بەكارهاتون.

ئەو بەرپرسەی سعودیە، جەخت لەوەش دەكاتەوە، وڵاتەكەی توانای بەرگریكردنی لەژێرخانی وڵاتەكە هەیە و باسلەوەش دەكات، بەپێی زانیارییەكانیان هێرشەكان لەناوچەی باكوری ئەو وڵاتە و بەپاڵپشتی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدراون.


PM:06:15:18/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو