به‌ڤیدیۆ..كچه سه‌ماكاره‌كانی لوبنان لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیان سه‌رسام كرد
وێستگه نیوزـ
دوای به‌ده‌ستهێنانی نازناوی وه‌رزی شه‌شه‌می به‌رنامه‌ی Arabs Got Talent بۆ ساڵی 2019، گروپی خانمه گه‌نجه‌كانی لوبنان به‌ناوی "میاس" به‌شدارییان له كێبڕكێی Britains Got Talent كرد و لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیان سه‌رسام كرد.
له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانییه‌كی عه‌ره‌بیی خۆرهه‌ڵاتی، كچانی گروپه لوبنانییه‌كه كه له 31 سه‌ماكار پێكهاتبوو، بوونه مایه‌ی سه‌رسامیی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه به‌ریتانییه‌كه و ئاماده‌بووان.
گروپه‌كه به سه‌رپه‌رشتیی نه‌یدم شرفان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وه‌ك نوێنه‌ری لوبنان له به‌رنامه به‌رتیانییه‌كه به‌شدارییان كردوه كه سه‌رجه‌م براوه‌كانی وڵاتان له‌خۆی كۆده‌كاته‌وه.
PM:10:19:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 24544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت