سەرۆكایەتی كۆمار هۆكاری سەردانەكەی بەرهەم ساڵح بۆ هەولێر ئاشكرا دەكات

‌د.بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان


وێستگە نیوز

ڕاگەیاندنی سەرۆكایەی كۆماری عيراق، هۆكاری سەردانەكەی بەرهەم ساڵح بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەوەش دەكات، سەرۆككۆمار لەوگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆدەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عيراق كە كۆپییەكی بۆ (وێستگە نیوز) نێردراوە تێیدا ئاماژە بەوە دەكات، سەردانەكەی (د. بەرھەم ساڵح) بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ھەرێم پێشوازی لێكرا.

هاوكات ڕاگەیەنراوەكە ئەوەش دەخاتەڕوو، سەبارەت بە كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی ھەرێم سەرۆككۆمار لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام دەدات.

هەرلەبارەی سەردانەكەی سەرۆككۆماری عيراق بۆ هەولێر، بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز بەرهەم ساڵح لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە و هەریەكە لە پرسەكانی بودجە و بەتایبەت بودجەی 2020 و نەوت تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكان دەبن.

پێشتریش (ئومێد صەباح) سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"كۆبوونەوەكان لەبارەی پرسە سیاسی و دارایی و كارگێڕییەكانەوەیەو تیایدا روئیای حكومەتی هەرێم دەخرێتەروو لەسەر ئەساسی ئەو رووئیایەی كە لە مانگی حەوتی رابردوو خرایە روو".


PM:07:08:17/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 4992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت