پۆلیسی گەرمیان بۆ وێستگە نیوز: دوو بەرپرسی حكومەت دەستگیر كراون



وێستگە نیوز

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان زانیارییەكان لەبارەی دەستگیركردنی دوو بەرپرسی حكومەی پشتڕاست دەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات، ئەو بەرپرسانە هێشتا لەژێر لێكۆڵینەوەدان.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەبارەی دەستگیركردنی دوو بەرپرسەكەی حكومەت بە (وێستگە نیوز)ی ڕاگەیاند"بەڵێ‌ ئەو دوو بەرپرسە دەستگیر كراون و لەئێستادا دۆسیە و ئەوراقیان لە دادگادایە، بەڵام ناتوانین هیچ زانیارییەكی زیاتر بدەین".

بەپێی زانیارییەكان، رۆژی دووشەممەی ڕابردوو بەفەرمانی دادوەر (حسێن ئەحمەد) بەڕێوەبەری گومركی گەرمیان بەپێی ماددەی341 لە یاسای سزادانی عێراقی و ئەمڕۆ سێشەممەش (عومەر محەمەد) بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان بەپێی ماددەی 307 لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون.

هاوكات وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەبارەی ئازادبونیان بەكەفالەت ئەوەی رونكردەوە، ئەو بڕیارە لای دادوەرە. 


PM:06:12:17/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو