قایمقامی هەڵەبجە بۆ وێستگە نیوز: 700 ملیۆن دینار بەتابلۆی ژمارە یەك دراوە

‌لە یەكەم زیادكردنی ئاشكرا دا تابلۆكانیان نەفرۆشتوە


وێستگە نیوز 

قایمقامی پارێزگای هەڵەبجە دواین زانیاری لەبارەی نرخی ئەو تابلۆ ژمارە (1) تاوەكو ژمارە (9) ئەوە دەخاتەڕوو، ئەوان لە یەكەم زیادكردنی ئاشكرا دا تابلۆكانیان نەفرۆشتوە.

پاش ئەوەی دوێنی 16/9/2013، بەئامادەبوونی لیژنەیەكی تایبەتمەند لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ژمارەیەكی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای هەڵەبجە تاوەكو ژمارە 9 خرایە زیادكردنی ئاشكراوە بەڵام هیچیان نەفرشران، لەوبارەیەشەوە (نوخشە ناسیح) قایمقامی هەڵەبجە بە (وێسیتگە نیوز)ی ڕاگەیاند "هیچ یەكێك لەو ژمارانە كە ئەو نرخەیان لەسەر دیاری كرابوو نەفرۆشران بەهۆی ئەوەی هەندێك لە هاوڵاتیان بەهۆكاری نەبوونی رێكاری یاسایی نەیانتوانی بەشداری بكەن، بەڵام تەنها دوو هاوڵاتی ئامادەبوون و ئەوانیش ئەو نرخەیان نەدا كە دیاری كرابوو".

بەوتەی قایمقامی هەڵەبجە، نرخی تابلۆی ژمارەیەك (1) ملیار دینار بووە و زیاد كردنەكەش لە 700 ملیۆن دینارەوە دەستی پێكردوە، "هەردوو هاوڵاتییەكە 700 ملیۆن دیناریان بۆ كڕینی تابلۆی ژمارە یەك داناوە، بەڵام تابلۆكان نەفرۆشراون پێیان".

نوخشە ناسیح وتیشی"وەزارەتی ناوخۆ نرخەكانی دیاری كردوە كە نرخی ژمارە یەك بە ملیارێك خەمڵینراوە، بە 70% ئەو نرخە زیاد كردنەكە دەستپێكرا، واتا لە 700 ملیۆنەوە دەستی  پێكرد، هەروەها ژمارەكانی دیكەش نرخەكەیان 600 ملیۆن خەمڵێنراوە".


PM:04:12:17/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 5052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو