دەست بەسەر 40 ماتۆڕسكیلدا دەگیرێت

‌هاتووچۆ هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات


وێستگە نیوز

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان توانیویانە دەست بەسەر 40 ماتۆڕسكیلدا بگرن و ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەو ماتۆڕسكیلانە بێ‌ تابلۆ یاخود بێ‌ مۆڵەت بوون.

ئاراس كریم عباس، بەڕێوەبەری بەشی هاتووچۆی قەزای كفری وتویەتی"بەهاوكاری و هەماهەنگی هیزەئەمنییەكانی ئاسایش وپۆلیس توانیمان دەست بەسەر (40) ماتورسكیلدا بگرین كە بێ تابلۆ یان بێ مۆڵەت بوون".

هاوكات جەختی لەوەش كردۆتەوە، ئامانجیان لەهەڵمەتەكە پاراستنی ئاسایش و فەراهەم كردنی هاتووچۆیەكی سەلامەت خوازانەیە.


PM:03:16:17/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت