پۆلیسی سلێمانی دوای 10 ساڵ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد


وێستگه‌ نیوز ـ

هێزەكانی‌ پۆلیسی سلێمانی كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ تۆمەتباره‌ به‌ كوشتنی هاوڵاتییه‌ك له‌ ساڵی 2010.


لەراگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی تیایدا هاتووه‌: لە 27ی تشرینی یه‌كه‌می2010، هاوڵاتی‌ (ك، م، غ) لە گەڕەكی‌ چوارچرای‌ شاری‌ سلێمانی‌ كوژرا و ئەنجامدەری‌ تاوانەكە هەڵهات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بنكەی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌ زانیاری‌ دەستكەوت لەسەر تۆمەتبار كە بەنیازە بۆ دەرەوەی‌ هەرێم هەڵبێت، بۆیە بەنوسراوی‌ فه‌رمی‌ سەرجەم هێزەكانی‌ پۆلیسی لەبازگەكان ئاگاداركردەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، رۆژی‌ 11ی ئه‌یلولی 2019، مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ قەزای‌ چۆمان بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكانی‌ دەروازەی‌ سنووریی حاجی‌ ئۆمەران توانیان تۆمەتباری‌ ناوبراو لەو دەروازە سنوورییە دەستگیر بكەن.

تۆمەتبار ناوی‌ (ش، ت، م)و دوای‌ دەستگیركردنی‌ رادەستی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌ كرایەوە.

لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ بەندە و بنكەی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌ پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوەی‌ بۆ رێكخستوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

هــ. ر


PM:02:40:17/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت