محه‌مه‌د وه‌تمان: یه‌كێتی گۆڕانكاری له پۆستی بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كاندا ده‌كات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باس له گۆڕانكاری له پۆسته‌كانی بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له پشكی حزبه‌كه‌یان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و گۆڕانكاریه له ده‌سه‌ڵاتی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و مه‌كته‌بی سیاسیدایه.
محه‌مه‌د وه‌تمان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بڕیاری گۆڕانكاری له پۆسته‌كانی حكومه‌ت له‌ده‌سه‌ڵاتی قوباد تاڵه‌بانی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدایه‌و هه‌ركات پێویست بكات گۆڕانكارییه‌كان ئه‌نجامده‌درێت.
محه‌مه‌د وه‌تمان راشیگه‌یاند: ئه‌و پۆستانه‌ی پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه ئه‌گه‌ر به‌رپرسه‌كانی پێویست بكات له‌شوێنی خۆی بمێنێته‌وه وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه و گۆڕانكاریان تیادا ناكرێت.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات ئه‌وا گۆڕانكاری له‌و پۆستانه‌دا ده‌كرێت، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌رگۆڕانكارییه‌ك پێویست بكات به‌ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نن".
ئه‌وه‌شی باسكرد، ئه‌و پۆستانه‌ی به‌تاڵن و پێیویستیان به پڕكردنه‌وه هه‌یه، پڕده‌كرێنه‌وه و كه‌سانی نوێ له جێگه‌یان ده‌ست به‌كار ده‌بن.
PM:02:06:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت