نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی‌ پەرلەمانی‌ لوبنان کۆبوونەوە

‌دیمەنێک لە دیدارەکە

وێستگه‌ نیوز ـ

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی په‌رله‌مانی لوبنان چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ دۆخی سیاسی عیراق و هه‌رێم و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریان له‌ ناوچه‌كه‌ تاووتوێ كرد.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی ئه‌یلولی 2019، نێچیرڤان بارزانی‌، سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان پێشوازی لە تەیموور جونبڵات، سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ دیداری‌ دیموکراتی‌ لە پەرلەمانی‌ لوبنان و شاندێکی‌ یاوەری كرد.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌ دیداره‌كه‌دا پرۆسەی‌ سیاسی‌ لە لوبنان و پەیوەندییەکانی‌ هەولێر و بەغدا و مەترسییەکانی‌ تیرۆریان لە وڵاتانی‌ ناوچەکە تاوتوێ كرد و گرنگیی‌ رووبەڕووبوونەوەی‌ بیری‌ تیرۆر و توندڕەوییان خسته‌ به‌رباس و گفتوگۆ.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، هەردوولا کار و پرۆژەکانی‌ وەبەرهێنەرانی‌ لوبنانی‌ و بارودۆخی‌ رەوەندی‌ لوبنانییان لە هەرێمی‌ کوردستان خستە بەر باس و ته‌ئكیدیان لە برەودان بە پەیوندییەکان هەرێمی‌ کوردستان و لوبنان کردەوە.

هــ. ر


PM:12:36:16/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 3252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو