شاره‌وانی سلێمانی له باره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌م پاره‌یه لە پارکی هەواری شار روونكردنه‌وه ده‌دات
دەروازەی پارکی هەواری شار.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕی 500 دینار له هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه داخڵی پاركی هه‌واری شار ده‌بێت روونكردنه‌وه ده‌دات و هۆكاری وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه روونده‌كاته‌وه.
كاسترۆ مه‌عروف، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری و دارایی و كارگێڕی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "لیژنەکەمان داوای روونکردنەوەی لەسەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی كردووه سەبارەت بەوەرگرتنی بڕی ئەو 500 دینارەی کە لە ھەر ئۆتۆمبێلێک وەردەگیرێت کە داخلی ھەواری شار دەبن".
وتیشی: "تێبینیمان لەسەر وەرگرتنی ئەو پارەیە هەیە، کێ وەریدەگرێت مانگانە چەند وەردەگیرێت وبە چ رێگەیەک بۆ مەبەستی خزمەتگوزاری پارکەکە خەرج دەکرێت".
لای خۆیه‌وه ئاكۆ عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی گرێبه‌ستێك كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا كراوه، گه‌راجی وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كانی پاركی هه‌واری شار به‌گرێبه‌ست دراون به كۆمپانیا بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر راگرتنی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ربگرن.
راشیگه‌یاند: به‌شێكی له‌و پاره‌یه‌ی له كاتی داخڵبوونی ئۆتۆمبێله‌كان وه‌رده‌گیرێت بۆ پاكردنه‌وه‌ی هه‌واری شار‌و چاودێری كارمه‌نده‌نكانی پاككه‌ره‌وه‌و خزمه‌تگوزاری و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له قه‌راغی شۆسته‌كان راده‌گیرێن پاره‌یان لێوه‌رناگیرێت، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه ده‌چنه گه‌راجه‌كانه‌وه ده‌بێت له به‌رانبه‌ر مانه‌وه‌یان پاره بده‌ن.
AM:11:07:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 6000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت