ئه‌مریكا: هه‌ركات ئێران هێرشیكرده‌سه‌ر سعودیه، ئاماده‌ین جوڵه بكه‌ین
وێستگه نیوزـ
خانمه راوێژكارێكی كوشكی سپی ئاماده‌یی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر جموجوڵێك ده‌ربڕی ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته‌سه‌ر عه‌ره‌بستانی سعودی.
دوای هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ-ی سعودیه، كیلیان كۆنوای، یه‌كێك له خانمه راوێژكاره‌كانی ناو كۆشكی سپی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز ئاماده‌یی واشنتنی ده‌بڕی بۆ راكێشانی نه‌وتی زیاتر له یه‌ده‌گی ستراتیژیی نه‌وتی ئه‌مریكا.
كیلیان راشیگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته‌سه‌ر سعودیه، سوپای ئه‌مریكا ئاماده‌یه ده‌ست به جموجوڵ بكات.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كۆبونه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌و خانمه راوێژكاره رایگه‌یاند كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌رۆكه ئه‌گه‌رێكی دوور نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م هێرشه‌ی سه‌ر ئارامكۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌سته‌متر كرد.
PM:05:26:15/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت