ئه‌و كه‌سه‌ی جامی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ولێری ده‌شكاند ده‌ستگیر كرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، كه‌سێكی به ره‌گه‌ز سووریا‌ن ده‌ستگیر كردووه كه تۆمه‌تباره به 17 تاوانی دزیكردن و شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل
موقه‌ده‌م ئومێد عارەب، بەرپرسی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکووری هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئاگادار کرانەوە بە بوونی 17 تاوانی دزیکردن لە سنووری بنکەکەیان لەماوەی کەمتر لە مانگێک، ئەوانیش دەست بەجێ دۆسیەی لکۆڵینەوەیان بۆ ئەم رووداوە کردەوەو بە یارمەتی (ئاسایشی هەولێر - هۆبەی لێکۆڵینەوە) توانرا تۆمەتبار دەستگیر بکرێت دواتر تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەکەی.
وتیشی: "تۆمەتبار بە ناوی (ح. م. ک) تەمەن 31 ساڵ، بەڕەگەز سووری، دانی نا بە تاوانەکەی کەوا هەڵسابوو بە شکاندنی جامی چەندین ئۆتۆمبێل و دزینی بڕێکی زۆر پارەو کەل و پەلی ناو ئۆتۆمبێلەکان کە بڕەکەی بە نزیکەی 40 هەزار دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت لە پاڕکینگەکانی (پاڕک ڤی‌و- امپایەر ـ پاڕکی شەهید سامی عه‌بدولره‌حمان)".
روونیشیكرده‌وه: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کرایەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بڕیاریدا بە بەندکردنی تۆمەتبار بە ماددەی 446 له یاسای سزادانی عیراقی.
PM:02:39:15/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت