دهرچوانی كۆلێیژی پزیشیكی ددان له بهردهم ئهنجومهنی وهزیرانن
وێستگه نیوز ـ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی ددان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم گردبوونهوهو داوای دامەزراندن دەکەن.
خوێندکاران لە گردبوونەوەکەدا داوا دەکەن حکومەتی هەرێم لە کەرتی گشتی دایانبمەزرێنێت، ناڕەزاییش دەردەبڕن لەوەی ماوەی چوار ساڵە دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی ددان لەهەرسێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و سلێمانی دانامەزرێنرێن.
هەروەک ئاماژە بەوەدەکەن ئەو جیاکاریەی لەنێوان دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی ددان و کۆلێژە پزیشکیەکانی دیکەدا هەیە پێویستە لاببرێت، بەهۆی ئەوەی دەرچوانی پزیشکی ددان سەرەڕای دانەمەزراندنیان مافی دانانی نۆڕینگەی تایبەت و کارکردنیان لە کەرتی تایبەتدا نیە.
AM:10:51:15/09/2019
ئهم بابهته 1636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت