ئەمڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه و ئه‌مڕۆ یەکشەممە 15ی ئەیلول مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: رۆژی یەکشەممە 15ی ئەیلولی 2019، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی بەرنامەی وەزارەتی دارایی ئەگەر پارەی پێوست هه‌بێت و بگاتە دەستیان، رۆژی دووشەممە 16ی ئەیلول مووچەی وەزارەتی داد دابەشدەکرێت.
ئەم مووچەیەی کە دابەشدەکرێت مووچەی مانگی حوزەیرانی 2019یە و حەوتەم مووچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
رۆژی هه‌ینی 8ی ئازاری 2019، حکومەتی هەرێم کۆتاییهاتنی سیستمی پاشەکەوتی مووچه‌ی راگەیاند و مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.
هــ. ر
AM:08:31:15/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت