په‌یامی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
بەرهەم ساڵح و عومەری سەید عەلی
وێستگه نیوزـ
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كرد به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار بڵاویكردوه‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی ئه‌یلولی 2019، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق په‌یوه‌ندییه‌كی تەلەفۆنیی لەگەڵ عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامداوه و پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی رێکخەر و ئەندامانی خانەی راپەراندن کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەکە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سه‌رۆك كۆماری عیراق ھیوای سەرکەوتنی بۆ رێکخەر و خانەی راپەراندن خواست لە راپەراندنی ئیشوکارەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی ئه‌یلولی 2019، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی سازكرا و عومەری سەید عەلی لە کۆی 44 دەنگ توانی 28 دەنگ بەدەستبهێنێت و جارێکی دیکە وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.
PM:10:32:14/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت