مهسرور بارزانی بۆ عومهری سهید عهلی: تەبایی و هەماهەنگی و یەکڕیزی نێوان لایەنەکان بەردەوام بێت
عومەری سەید عەلی و مەسرور بارزانی
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی دووبارە بە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی کرد.
ئێوارهی ئهمڕۆ شهممه 14ی ئهیلولی 2019، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و وتیشی: "هیوادارین تەبایی و هەماهەنگی و یەکڕیزی نێوان لایەنەکان بەردەوام بێت لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان".
له بهرامبهریشدا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد و پشتگیریی بزوتنەوەی گۆڕانی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوە لە پێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیانی هەرێم.
ئهمڕۆ شهممه 14ی ئهیلولی 2019، پڕۆسهی ههڵبژاردن بۆ خانهی راپهڕاندن و رێكخهری گشتی بزوتنهوهی سازكرا و عومەری سەید عەلی لە کۆی 44 دەنگ توانی 28 دەنگ بەدەستبهێنێت و جارێکی دیکە وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.
PM:10:04:14/09/2019
ئهم بابهته 1476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت