په‌یامی بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بۆ رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
بارزانی و عومەری سەید عەلی و نێچیرڤان بارزانی
وێستگه نیوزـ
هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی له دوو په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی جیادا پیرۆزباییان له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، وه‌ك رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی ئه‌یلولی 2019، مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزوتنه‌وه‌كه، پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
هەر لەو پەیوەندییەدا بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی گۆڕانی لە ڕێكخەری گشتیی بزوتنه‌وه‌كه كردوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش نیچێرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ئه‌نجامدا و به‌پێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردوه‌ته‌وه كه عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به مێژووی خه‌بات و تێكۆشان و به ئاماده‌یی و كه‌سایه‌تیی خۆی، شایه‌نی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بوو.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و تیمی نوێی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌كه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خۆیان و بووتنه‌وه‌ی گۆڕان خواست.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، له‌به‌رامبه‌ریشدا عومه‌ری سه‌ید عه‌لی پێزانینی خۆی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه و سوپاسی كردوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی ئه‌یلولی 2019، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی سازكرا و عومەری سەید عەلی لە کۆی 44 دەنگ توانی 28 دەنگ بەدەستبهێنێت و جارێکی دیکە وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.
PM:07:45:14/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت