شاسوار عەبدولواحید: كات ماوه خهڵك و هێزی ناڕازی بهرهیهك دروست بكهن
شاسوار عەبدولواحید
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێی وایە ئەگەر رێژهی خەڵکی ناڕازی کۆببنەوە، پێم وایە هیچ هێزێک نییە بتوانێت بەرامبەری بوەستێتەوە، وتیشی: كات ماوه خهڵك و هێزی ناڕازی بهرهیهك دروست بكهن.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بهشداریی له پانێڵی (چاوەڕوانیەکانی هاوڵاتیان لەئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستاندا) كرد و رایگەیاند "پێویستە بەرەیەک لەهەموو ئەو خەڵکی ناڕازیی و سەندیکاو رێکخراوەکان دروست بکرێت کە بەشێک نین لەدەسەڵات و ئامانجێکی هاوبەشیان هەبێت".
وتیشی "ئەو هەموو خەڵکە ناڕازییە هەیە، بەڵام چ ئامانجێک هەیە کە کۆمان بکاتەوە بۆ کارێکی پیرۆز یان بۆ ئامانجێکی گەورە".
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی ئاماژەی بەوەشدا کە بەپێی داتای راستەقینە 65%ی خەڵک نەچووە بۆ دەنگدان، ئەگەر ئەم رێژە خەڵکە ناڕازییە کۆببێتەوە، پێم وایە هیچ هێزێک نیە بتوانێت بەرامبەری بوەستێتەوە، وتیشی کە ئەو بێ هیوا نییە و ئێستا کات ماوە تا ساڵی 2022 ئەو خەڵکە ناڕازییەو ئەو هێزە ناڕازیانە بەرەیەک دروست بکەن".
له بهشێكی دیكه پانێلهكهدا شاسوار عهبدولواحید باسی له بهرهی یهكێتی و پارتی كرد و وتی: "چۆن یەکێتی و پارتی بەرەیەکی وایان دروستکردوە کە بەهەوەسی خۆیان داهات و نەوتی وڵات دەدزن و دەبەن بۆ خۆیان، دەبێ ئەو خەڵکەش کە پارەکەی دەدزرێ بەرەیەک دروست بکات، جا ئەو بەرەیە حزبە یان حزب نییە، دەبێ هەمو ئەمانە پێکەوە بەرەیەک دروست بکەن و ئامانجێکی گەورە کۆیان بکاتەوەو هەندێک تەنازول بۆ یەکتر بکەن".
ئەمڕۆ شەممە 14ی ئەیلولی 2019، دیداری چاوەڕوانییەکانی هاوڵاتییان لە ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی بە سپۆنسەری دامەزراوەی میدیایی نالیا بەڕێوەچوو.
دیدارەکە سێ پانێلی لە خۆگرتبوو، پانێلی یەکەم بریتیی بوو لە دیدار و پێویستی ئۆپۆزسیۆن لەم قۆناغەدا و پانێلی دووەم ڕۆڵی سەرکردەکان لە ئۆپۆزسیۆندا و پانێلی سێیەمیش تایبەت بوو بە ئەرکی ئێستای پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن لەم قۆناغەدا.
PM:07:19:14/09/2019
ئهم بابهته 1960
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت