په‌یامی پیرۆزبایی لاهور شێخ جه‌نگی بۆ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی
لاهور شێخ جەنگی و عومەری سەید عەلی
وێسگه نیوزـ
به‌رپرسی ئاژانسی پاراستنی و زانیاری/زانیاری په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
لاهور شێخ جه‌نگی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستنی و زانیاری/زانیاری له په‌یامه‌كه‌یدا هیوای خواستووه به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێككه‌وتننامه‌ی ده‌باشان و ته‌بایی و هاوكاریی سیاسیی له كوردستان ببوژێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی ئه‌یلولی 2019، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی سازكرا و عومەری سەید عەلی لە کۆی 44 دەنگ توانی 28 دەنگ بەدەستبهێنێت و جارێکی دیکە وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی بۆ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی:
پیرۆزبایی
پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له به‌ڕێزان:
كاك عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كاك عه‌دنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و كاك جه‌مال حاجی محه‌مه‌د سكرتێری جڤاتی گشتی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌كه‌م به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، و له‌رێی ئه‌وانیشه‌وه، پیرۆزبایی ده‌كه‌م له ته‌واوی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه.
هیوادارم هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی رێكخه‌ری گشتی و نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن، ته‌بایی و هاوكاریی سیاسی و رێككه‌وتنامه‌ی گرنگی ده‌باشان، له نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ببوژێنێته‌وه و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردولا بخاته سه‌رپێ، بۆ راستكردنه‌وه‌ی باڵانسی هێز له هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی زیاتر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
لاهور شێخ جه‌نگی
١٤-٩-٢٠١٩
PM:05:47:14/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت