ترەمپ کوژرانی کورەکەی ئوسامە بن لادنی پشتراستکردەوە
وێستگە نیوز-
دۆناڵد ترەمپ، کوژرانی کوڕەکەی ئوسامە بن لادن-ی پشتڕاست کردەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکردووە حەمزە بن لادن کوڕی ئوسامە بن لادن لە ئۆپەراسیۆنێکی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە سنوری ئەفغانستان-پاکستان کوژراوە.
راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان مانگی تەمووزی ئەمساڵ لە زاری چەند سەرچاوەیەکی موخابەراتی ئەمریکیەوە کوژرانی کوڕەکەی بن لادن-یان بڵاوکردەوە.
حەمزە بن لادن تەمەنی 30 ساڵە، بەردەوام نامەی دەنگی و ڤیدیۆی بڵاودەکردەوەو تێیدا داوای دەکرد هێرش بکرێتە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە.
مانگی شوباتی ئەمساڵیش ئەمریکا پاداشتێکی یەک ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ هەر کەسێک زانیاری لەبارەی کوڕەکەی بن لادن-ەوە ئاشکرا بکات.
PM:04:18:14/09/2019
ئهم بابهته 3480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت