ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وروپا: به په‌نابه‌ر نوقمتان ده‌كه‌م
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستپێكرده‌وه و پێی وتن به په‌نابه‌ری سوری نوقمتان ده‌كه‌م.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له لێدوانێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ئه‌یلولی 2019 رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا هاوكاری و پشتیوانیی زیاتر له مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له سوریا نه‌كه‌ن، ئه‌وا وڵاته‌كانیان پڕده‌كه‌ین له په‌نابه‌ری سوری.
وتیشی: هاوكارییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی په‌نابه‌رانی سوریا له توركیا، زۆر به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاوكارییه‌كان به‌شی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ران ناكات.
به‌وته‌ی ئه‌ردۆغان، تائێستا توركیا 40 ملیار دۆلاری بۆ پرسی په‌نابه‌ران خه‌رج كردوه، هاوكات ئاماده‌ییشی ده‌ربڕی به به‌شداریی سه‌ركرده‌كانی روسیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا، لوتكه‌یه‌ك ساز بكات و تیایدا پرسی ئیدلب و په‌نابه‌رانی سوریا تاوتوێ بكه‌ن.
PM:11:55:13/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 6836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت