وردەکاری سەبارەت بە مه‌ترسیدارترین ژن له‌ناو رێكخراوی داعش
وێنە-گێتی
وێستگه نیوزـ
ده‌زگاكانی هه‌واڵگری له عیراق وردەکارییان سەبارەت بە ژنێكی دەستگیرکراوی ناو داعش ئاشکرا كرد كه به مه‌ترسیدارترین ژنی ناو ئه‌و رێكخراوه داده‌نرێت.
ئه‌بو عه‌لی به‌سری، سه‌رۆكی خانه‌ی "باز"ی هه‌واڵگری و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵگری و بنبڕكردنی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی چاپی عیراقی راگه‌یاندوه: ژنه‌كه به‌ناوی "ئه‌برار كوبه‌یستی" سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ئاشكراشیكردوه كه كوبه‌یسی له دیارترین توێژه‌ره بایۆلۆجییه‌كانی ناو رێكخراوی داعش بووه كه به‌شداریی له ئاماده‌كردن و دروستكردن و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییدا كردوه.
به‌پێی به‌رپرسه هه‌واڵگرییه‌كه‌ی عیراق، داعش له زۆر كرده‌وه‌دا پشتی به ژنان به‌ستووه و ئه‌برار كوبه‌یسیش یه‌كێك بووه له‌و ژنانه كه له‌رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به داعش ئاشنا بووه و دواتر په‌یوه‌ندیی به‌و رێكخراوه‌وه كردوه، له چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كیشدا له به‌غدا كوبه‌یسی مادده‌ی كیمیایی به‌كارهێناوه.
PM:10:26:13/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت