سه‌رۆكی فلیپین: هه‌ر به‌رپرسێك داوای به‌رتیلی لێ‌كردن، به‌ر فیشه‌كی بده‌ن
رۆدریگۆ دیتیرتی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی فلیپین رێگه‌ی به هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی دا هه‌ر به‌ر فیشه‌ك بده‌ن كه داوای به‌رتیلیان لێده‌كه‌ن، داواشی لێ‌كردن به‌شێوه‌یه‌ك ته‌قه‌یان لێ بكه‌ن كه نه‌مرن، به‌ڵكو به‌شی ئه‌وه‌یان پێ بهێڵنه‌وه كه به‌رگه‌ی زیندانی بگرن.
رۆدریگۆ دیتیرتی، سه‌رۆكی فلیپین كه هه‌میشه لێدوانی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌دات، ئه‌مجاره دژی به‌رپرسانی حكومی لێدوانی دا و به هاوڵاتیان وڵاته‌كه‌ی وت: ئه‌گه‌ر باج و گومرگتان داوه و کەچی هێشتا هه‌ندێك گه‌مژه داوای به‌رتیلتان لێ ده‌كه‌ن، یه‌كسه‌ر بكێشن به ده‌میاندا، ئه‌گه‌ر چه‌كیشتان پێ بوو، فیشه‌ك مه‌نێن به سه‌ر و سنگیانه‌وه و مه‌یانكوژن و ره‌وانه‌ی جیهانه‌كه‌ی تریان نه‌كه‌ن، به‌ڵكو وایان لێ بكه‌ن كه سزای لێخۆشبون و سوككردنی سزا نه‌یانگرێته‌وه.
دۆتیرتی هاوڵاتیانیشی دڵنیا كردوه‌ته‌وه تاكه رێوشوێن به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌قه له به‌رپرسێكی گه‌نده‌ڵ بكات كه یاسای پێشێلكردوه، ته‌نها سزای جه‌سته‌یی ده‌بێت و زیندانی ناكرێت.
سه‌رۆكی فلیپین كه چه‌ند جارێك به‌ده‌ستی خۆی ته‌قه‌ی له بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كردووه و به‌بێ دادگایی كردن كوشتونی، دانی به‌وه‌دا ناوه كه گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له وڵاته‌كه‌یدا بڵاوبوه‌ته‌وه و وتویه‌تی: "به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه كرمی گه‌نده‌ڵی له هه‌موو به‌رپرسێكی حكومیدا هه‌یه".
PM:09:41:13/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت