به‌رپرسێكی ئه‌مریكی: هاوپه‌یمانه‌كانی حزبوڵا ده‌كه‌ینه ئامانج
وێستگه نیوز -
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند كه سزا نوێكانی وڵاته‌كه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی حزبوڵای لوبنانی ده‌كاته ئامانج.
ده‌یڤد شینكه‌ر یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست رایگه‌یاند كه "پێده‌چێت سزاكانی داهاتووی ئه‌مریكا هاوپه‌یمانه‌كانی حزبوڵای لوبنانی بكه‌نه ئامانج ، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی فراوانكردنی سزاكان بۆ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌ندامانی راسته‌وخۆی حزبوڵا".
ده‌یڤد شینكه‌ر له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێڵ بی سی لوبنانی وتی: "له داهاتوودا سزا ده‌سه‌پێنین به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا كه له لوبنان یارمه‌تی و پشتیوانی حزبوڵا ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سزاكان هاوپه‌یمانه‌كانی حزبوڵا ده‌كه‌نه ئامانج وتی " بێگومان".
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راشیگه‌یاند كه "وڵاته‌كه‌ی به به‌رده‌وامی پێداچوونه‌وه به لیستی تایبه‌تی سزاكاندا ده‌كات".
AM:11:59:13/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت