ریزبه‌ندی 10 سه‌لامه‌تترین وڵاتی جیهان
وێستگه نیوز ـ
ره‌نگه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا بوونی ئاشتی و ئاسایشی به‌رده‌وام شتێكی ده‌گمه‌ن بێت، هه‌ر سایتێكی هه‌واڵی ده‌كه‌یته‌وه ره‌نگه یه‌كه‌م هه‌واڵ كه به‌رچاوت ده‌كه‌وێت و ده‌یخوێنیته‌وه باس له شه‌ڕ و جه‌نگ و ناكۆكیه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان بكات.
له ساڵی 2006 رێكخراوی ئاشتی جیهانی كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری ده‌ستنیشانكرد بۆ ئاستی سه‌لامه‌تی و مانه‌وه له ده‌وڵه‌تێكدا، ئه‌گه‌ر ویستت گه‌شتێكی سه‌لامه‌ت بكه‌یت ده‌توانیت سه‌ردانی یه‌كێك له‌م 10 ده‌وڵه‌ته بكه‌یت كه له لیستی رێكخراوی ئاشتی جیهانیدا بۆ ساڵی 2019به سه‌لامه‌تترین ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌ستنیشانكراون.
یه‌كه‌م: به‌لژیكا
وڵاتێكی بچووك و سه‌لامه‌ته، یه‌كێكیشه له وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری باشترین شه‌رابه‌كان، ئه‌م وڵاته تێكه‌ڵه‌یه‌كی یه‌كسانه دیمه‌نه‌كانی وڵاتێكی مۆدێرن و سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست.
دووه‌م: سوید
سوید له ریزبه‌ندی هه‌ره پێشه‌وه‌ی وڵاته سه‌لامه‌ته‌كانه بۆ گه‌شتیاران.
سێیه‌م: كه‌نه‌دا
كه‌نه‌دا سروشتێكی ناوازه و جوانی هه‌یه و تێیدا چاودێری ته‌ندروستی بێ به‌رامبه‌ره، له‌و وڵاتانه‌یه كه به‌دڵنیایی ده‌توانیت بڵێیت وڵاتێكی سه‌لامه‌ته.
چواره‌م: فنله‌ندا
فنله‌ندا یه‌كێكی دیكه له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافی كه له‌و وڵاتانه‌ن سه‌لامه‌تترینن، هه‌مووی ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌كاندا ده‌یبینین و ده‌یخوێنینه‌وه ئه‌وه‌یه ئاستی جوانی وڵاته‌كه چۆنه و خه‌ڵكه‌كه‌ی چه‌ند ئاسوده‌ن.
پێنجه‌م: ژاپۆن
ژاپۆن له پێشكه‌تووترین وڵاتانی ئاسیا و جیهانه، یه‌كێكه له وڵاته زۆر جوانه‌كان، خاوه‌نی ئابوریه‌كی به‌هێزه، ئاستی تاوانكردن تێیدا نزمه و رێژه‌ی خۆشبه‌ختی تێیدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رزه .
شه‌شه‌م: سویسرا
یه‌كێكه له هه‌ره له‌پێشترین ئه‌و وڵاتانه‌ی داهاتی تاكه‌كه‌س تێیدا رێژه‌یه‌كی به‌رزه، وڵاتێكه خاوه‌نی سروشتێكی جوانه.
حه‌وته‌م: نه‌مسا
ئه‌م وڵاته ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپاوه و ئێستا یه‌كێك له سه‌لامه‌تترین وڵاتانی دونیایه بۆ ژیان.
هه‌شته‌م: نیوزله‌ندا
نیوزله‌ندا وڵاتێكی ته‌واو سه‌لامه‌ته له ڕووی ناكۆكی و جه‌نگه‌وه، دانیشتوانه‌كه‌شی له رووی مامه‌ڵه‌وه نه‌رمونیان و به‌سۆزن.
نۆیه‌م: دانیمارك
دانیمارك یه‌كێك له جوانترین و سه‌لامه‌تترین وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافی و ئه‌وروپیه.
ده‌یه‌م: ئایسله‌ندا
ئایسله‌ندا ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی باكوری ئه‌وروپا و وڵاتێكی به‌فراویه، له رووی سروشته‌وه وڵاتێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشه بۆ ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی و گه‌شتیاران سه‌لامه‌تترینه.
ش. ر
AM:11:12:13/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت