سیروان كوێخا نه‌جم ئازاد كرا
سیروانی کوێخا نەجم
وێستگه نیوز ـ
سیروان كوێخا نه‌جم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر بوونی كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاسۆ مامه‌ند ده‌سگیركرابوو، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئازاد كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سیروان كوێخا نه‌جم، له‌گه‌ڵ ئاسۆ مامه‌ند كێشه‌یه‌كیان هه‌بوو، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ستگیركرابوو.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره وتیشی: "دوێنێ سێشه‌ممه 18 كه‌سایه‌تی و ریشپی و پیاوماقووڵ هاتوونه‌ته ناو كێشه‌كه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا دانیشتوون و كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ركردووه".
راشیگه‌یاند: نزیكه‌ی كاتژمێرێكه سیروان كوێخا نه‌جم ئازاد كراوه و ئێستا له‌ماڵه‌وه‌یه.
له‌سه‌ر سكاڵای ده‌زگای دژه‌تیرۆر رۆژی 25ی مانگی ئابی رابردوو، بڕیاری ده‌ستگیركردن به‌پێی ماده‌ی 421\31 بۆ سیروانی کوێخا نه‌جم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ركرد.
رۆژی 28ی ئابی 2019، وتەبێژی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاری لەسەر دەستگیركردنی سیروان كوێخا نەجم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سیروان كوێخا نەجم، تاوانبار نییە، تائێستا تەنها تۆمەتبارە بە كێشەیەك كە دەتوانێت وەك هەر هاوڵاتیەكی تری ئەم هەرێمە بچێتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی پەیوەندار و بەرگری لە خۆی بكات.
PM:12:12:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 12608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت