بەوێنە.. نەزرکردنی خواردن لە یادی شەهیدکردنی ئیمام حسێن
وێستگە نیوز-
نەزرکردنی خواردن و دابەشکردنی بەسەر ماتەمگێرانی یادی شەهیدکردنی ئیمام حسێن لە سەرجەم پارێزگاکانی ئێران بووەتە نەریتێکی ساڵانە و زیاتر شوێنه‌كه‌وتوانی مه‌زهه‌بی شیعه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
نه‌ریتی نه‌زركردنی خواردن هه‌ر تایبه‌ت نییه به شیعه‌كان، به‌ڵكو ئەمه نەریتێكی كۆنه و لە ئێستاشدا لەناو موسڵمانان و تەنانەت لەناو پەیڕەوانی ئاینەکانی دیکەشدا وەک ئەرمەنیەکان و زەردەشتیەکان لە بۆنە جیاوازەکاندا نه‌ریتی نه‌زركردنی خواردن هه‌یه.
نەریتی نەزرکردن تەنها خواردن ناگرێتەوە بەڵکو هه‌ندێكجار به قوماش وەک قوماشی سەوز و ڕەش، هه‌روه‌ها چەندین جۆر خواردن لە سه‌رجه‌م ناوچە و شوێنەکان دابەش دەکرێت.
شیعه‌كان پێیانوایە بە دابەشکردنی ئەو خواردن و کەلوپەلانە خۆشەویستی بۆ ئیمام حسێن نوێ دەکەنەوەو بەشێک لە پێداویستیەکانی خەڵکیش پڕ دەکەنەوە.
یەکێک لە ماتەمگێڕانی مەراسیمەکە کە هەموو ساڵێک خواردن لەم یادەدا نەزردەکات و دابەشی دەکات، دەڵێت" هەموو ساڵێک خەڵکی هەژار و دەوڵەمەند لەسەر سفرەی یادی ئیمام حسێن کۆدەبنەوەو خواردنە پیرۆزکراوەکان دەخۆن، ئەو خواردنانەشی نەزری دەکەن پیرۆزییەکی تایبەتیان لای خەڵکەکە هەیە".
وتیشی، " لە مانگی موحەڕەمدا خەڵکەکە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ زیندوڕاگرتنی مەراسیمەکانی ماتەمگێڕان".
بەوتەی ئەو ماتەمگێڕە، ئەو خواردنانەی نەزردەکرێن و لە مەراسیمی ماتەمگێڕاندا دابەش دەکرێن بریتین لە هەریسە و مەکبوس و برنج بە شیر‌و شیرینی و کۆمەڵێک خواردنی دیکە.
ش . ر
PM:05:15:08/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت