پۆلیسی دارستان: به سه‌دان دۆنم زه‌وی و زیاتر له 100 داری سرووشتی ناحیه‌ی به‌رزنجه سوتا
دیمەنێک لە کەوتنەوەی ئاگرەکە
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، رایگه‌یاند، كه له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی به‌رفراواندا ده‌یان دۆنم پوش و پاوان و زیاتر له 100 داری سروشتی له سنوری ناحیه‌ی به‌رزنجه سووتاوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكراشیكردووه، له سنوری ناحیه‌ی به‌رزنجه، له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی به‌رفراوان نزیكه‌ی 500 دۆنم پوش و پاوان و زیاتر له 100 داری سروشتی سنوره‌كه سووتاوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌ش و بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی سه‌یدسادق و به‌رزنجه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ئاگره‌كه و به هاوكاری له‌گه‌ڵ بنكه‌ی ئاگركوژینه‌وه‌ی به‌رزنجه، دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر توانیویانه ئاگره‌كه بكوژێنه‌وه و رێگه له زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی بگرن.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نادیاره و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
هــ. ر
AM:10:40:25/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت